“ڕۆژانە چوار بۆ شەش سانتیم ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان دادەبەزێت”

دوکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا تەنها لە %38 ئاو لە بەنداوی دووكان گلدراوەتەوە و ڕۆژانە چوار بۆ شەش سانتیم لە ئاستی ئاوی بەنداوەكە دادەبەزێت، بەڵام هەرچۆنێك بێت ئەمساڵش مەترسییەكانی كەمئاوی تێدەپەڕێنین هاوكات لە ئێستادا لەكۆی چوار وێستكەی كارۆئاوی دووانیان كاردەكەن.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا ئاستی ئاوی بەنداو دووكان بەڕێژەیەكی زۆر دابەزیوە بەجۆرێك لە %62 بەنداوەكە خاڵییە لە ئاو تەنها لە %38 ئاو گلدراوەتەوە، هاوكات ڕۆژانە چوار بۆ شەش سانتیمەتر لە ئاستی ئاوی بەنداوەكەمان كەم دەكات، بەڵام بەرنامەو پلانمان داناوە كە ئەمساڵیش گرفتی كەمئاوی تێپەڕێنین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی چوار وێستگەی كارۆئاوی بەرهەمهێنانی وزەی كاربا تەنها دوو وێستگەیان كاردەكەن و ڕۆژانە بەگوێرەی كاركردنیان بڕی پێویست ئاو بۆ كارپێكردنی ئەو دوو وێستگەیەش بەردەدەینەوە، بەڵام بەگشتی ئێمە ساڵانە لەمانگی 10 بە مانگی گلدانەوەی ئاو ئەژمار دەكەین، بۆیە خۆشبەختانە وانزیك دەبینەوە لەو وادەیە و هەرچۆنێك بوو توانیمان ئەمساڵ لە ڕووی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و هەروەها ئاوی كشتوكاڵ ئیدارەی بەنداوی دووكان بەسەركەوتووانە بدەین.
وتەكانی بەرێوەبەری بەنداوی دوكان لەكاتێكدایە كە گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئیرانەوە بەردەوامی هەیە و هاوكات ماوەی دووساڵیشە وشكەساڵی لە هەرێمی كوردستان تۆماردەكرێت، بەڵام بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان وادەردەكەوێت كە زستان و بەرهاری ئەمساڵ بەراورد بە دووساڵی ڕابردوو ڕێژەیەكی زیاتر باران و بەفریان تیادا ببارێت.
More News
-
بەهای تمەن بەرزبووەوە و 100 دۆلار بۆ 15.5 ملیۆن تمەن دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهای تمەن بەرزبووەوە و 100 دۆلار بۆ 15.5 ملیۆن تمەن دابەزی
3 hours لهمهوپێش



