تۆمەتباری هێرش بۆ سەر سەلمان روشدی بۆ دووەم جار چووە بەردەم دادگا

SNN
هادی مەتەر، کە تۆمەتبارە بەوەی هەفتەی رابردوو لە نیویۆرک بە چەقۆ هێرشی کردووەتەسەر سەلمان روشدی نوسەری هیندی-بەریتانی، بۆ جاری دووەم چووە بەردەم دادگا.
ئەو تۆمەتبارە ئەمجارەش لە دانیشتنی دادگا رایگەیاند، بێتاوانە و سەرجەم تۆمەتەکانی کە رووبەڕووی کراونەتەوە رەتکردەوە.
سەلمان روشدی نوسەری کتێبی “ئایەتە شەیتانییەکان” کە زیاتر لە 30 ساڵ بەر لە ئێستا لە لایەن ئیمام خومەینی رابەری پێشووی ئێرانەوە فەتوای کوشتنی دەرکرابوو، هەینی رابردوو لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە پەیمانگای چاتاکوای نیویۆرک بە چەقۆ هێرشی کرایەسەر و بریندارکرا.
هەر لە شوێنی رووداوەکە هادی مەتەر دەستگیرکرا و لە ئەگەری ساغبوونەوە تۆمەتەکە بەسەریدا 25 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت.
بڕیارە مانگی داهاتوو بۆ سێهەم جار ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکرێتەوە و دادگاش داوای پارێزەرانی بۆ ئازادکردنی لە رێگەی دانانی بارمتە رەتکردووەتەوە.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
13 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
13 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
13 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
13 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
14 hours لهمهوپێش



