وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆیەک لە بارەی عەلی عەلاوی رەتدەکاتەوە

SNN
وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، عەلى عەللاوى، وەزیرى دەستلەکارکێشاوەی ئەو وەزارەتە واژۆى لەسەر چەند نووسراوێک نەکردووە بۆ فرۆشتنى موڵکى گشتى و دیاریکردنى پڕۆژە لە پارەى قەرزى گشتى.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى دارایی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوبوونەتەوە، کە گوایە عەلى عەلاوى، وەزیرى پێشووى دارایی، بەمدواییە واژۆى لەسەر ژمارەیەک نووسراو کردووە کە پەیوەندیدارن بە پەسەندکردنى فرۆشتنى موڵکى گشتى و دیاریکردنى پڕۆژە لە پارەى قەرزى گشتى.
لە راگەیەندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە کە، بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانە لەم کاتەدا، ئاماژە و مەبەستى نەخوازراوى تێدایە و ئامانج لێى زیانگەیاندنە بە پیشەگەریەتی عەلى عەلاوى، هەر بۆیە جەختی کردووەتەوە، کە “رێوشوێنى یاسایی دژى ئەو کەس و لایەنانە دەگرنەبەر، کە ئەو جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە.”
رۆژی 16ى ئاب عەلى عەلاوى لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران کرد و ئەویش دەستلەکارکێشانەوەکەی قەبوڵ کرد.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
13 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
13 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
13 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
13 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
14 hours لهمهوپێش



