بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما مانگی داهاتوو پێدانی کارەبا لەم مانگە باشتر دەبێت

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كارەباری حكومەتی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە كە لەم مانگەدا لە نێوان 13 بۆ 16 كاتژمێر كارەبامان بۆ هاوبەشەكانمان دابینكردووە و لەمانگی داهاتووش دۆخی كارەبا لەم مانگە باشتر دەبێت، هاوكات ئاشكرایشی دەكات كە زیاد لە تریلۆینێك دیناری پارەی كارەبا وەك قەرز لای هاوبەشەكانیانە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەباری حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ناتوانین بڵێن بەدیاریكراوی لە مانگی داهاتوو ئەوەندە كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیانمان دابیندەكەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەهۆی ئەوەی پلەكانی گەرما بەرەو نزم بوونەوە دەچن و خواست لەسر بەكارهێنانی كارەباش كەمدەكات ئەمە وادەكات كە بتوانین كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم مانگەدا لە خراپترین دۆخدا 13 كاتژمێر و لە باشترین دۆخیشدا 16 كاتژمێر كارەبامان بۆ هاوبەشەكانمان دابینكردووە، بۆیە بەدڵنیاییەوە لەمانگی داهاتوو ئەگەر گرفتێكمان بۆ نەیەتە پێش ئەوا دۆخی كارەبا باشتر دەبێت لەم مانگە و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەكەن.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بڕی زیاد لە تریلۆینێك دینار وەك پارەی كارەبا بەشێوەی قەرز لای هاوبەشەكانمان بەهاووڵاتیان و كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵییەوە، هاوكات ژمارەی هاوبەشەكانیشمان گەیشتووە زیاد لە ملیۆنێك و 770 هەزار هاوبەش، ئەو هاووڵاتیانەشی كە قەرزداری كارەبان دەتوانن بەشێوەی قیست پارەكانیان بگەرێننەوە.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
20 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
20 hours لهمهوپێش



