“كاتى ئه‌وه هاتووه په‌نابه‌ره سورییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆیان”

سوله‌یمان سۆیلۆ، وه‌زیرى ناوخۆى توركیا | فۆتۆ: TRT
SNN
وه‌زیرى ناوخۆى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته په‌نابه‌ره سورییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتى خۆیان، ده‌شڵێت: “ڕه‌گه‌زنامه‌ى توركیمان به‌خشیووه‌ته 211 هاووڵاتى سوریا”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى ئاب، سوله‌یمان سۆیلۆ، وه‌زیرى ناوخۆى توركیا له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئێمه ئه‌ركى مرۆیی خۆمان به‌جێهێنا له‌به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانى سڤیلى سوريا و ماڵى خۆمان بۆ كردنه‌وه، به‌ڵام ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆیان و له‌وێ ژیان بكه‌ن”.
وتیشى: “ئێمه ڕه‌گه‌زنامه‌ى توركیمان به‌خشیووه‌ته 211 هه‌زار هاووڵاتى سوریا و هه‌زارانى تریش مافى مانه‌وه‌یان پێدراوه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ناوخۆى توركیا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه ناتوانین چیتر میواندارییان لێبكه‌ین و پێویسته له‌نێو وڵاتى خۆیان ژیان بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه”.
به وته‌ى سوله‌یمان سۆیلۆ، “هیچ بڕیارێكيان له‌باره‌ى ئه‌و هاووڵاتییانه نه‌داوه كه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌په‌گه ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه یان له توركیا نیشته‌جێبن”.
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
17 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
17 hours لهمهوپێش



