
كێڵگه‌ى غازى سروشتى نه‌هر بن عومه‌ر له به‌سره | فۆتۆ: AFP
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى ئاب، نرخى غازى سروشتى له بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى.
ئه‌مڕۆ پێنوێنى بۆرسه‌ى له‌نده‌ن ژماره‌یه‌كى نوێى تۆماركرد له نرخى غازى سروشتی‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك نرخى هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه غازى سروشتى به‌رزبووه‌وه بۆ 2 هه‌زار و 670 دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌رزترین نرخه‌كه كه به‌خۆیه‌وه بینیبێتى له مانگى ئازارى ئه‌مساڵه‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى غازى سروشتى پاش ئه‌وه دێت كۆمپانیاى گاز پڕۆمى روسى هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ى بۆرى نۆردستریمه‌وه بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ راگه‌یاند له كۆتاى مانگى ئاب و سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلول”.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه گاز پڕۆم بڵاویكردوونه‌ته‌وه، “هۆكارى ههناردهنهكردنى غازى سروشتى له به‌روارى 31ى ئاب بۆ 2ى ئه‌یلول، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پرۆسه‌ى نۆژهنكردنهوهیهى كه له بۆرییه‌كه‌دا ده‌كرێت له وێستگه‌ى پۆرتۆڤیا”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ناوه‌ندى (TTF)ى ئه‌وروپى بۆ وزه، “به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌ى كه كۆمپانیاى گاز پڕۆم داویه‌تى چاوه‌ڕوانده‌كرێت له مانگى ئه‌یلولدا نرخى گرێبه‌سته‌كانى غازى سروشتى به‌ڕێژه‌ى 7.9% به‌رزببنه‌وه له جیهاندا”.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
3 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
15 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
3 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
15 hours لهمهوپێش



