ئه‌مریكا به‌بڕى 775 ملیۆن دۆلار یارمه‌تى سه‌ربازى پێشكه‌شى ئۆكرانیا ده‌كات

ژوورى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى له وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا | فۆتۆ: REUTERS / AL DRAGO
SNN
وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) هاوكارییه سه‌ربازییه نوێیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاندووه كه بریتیه له 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی (HIMARS)ی ئەمریکی.
به‌پێى زانیارییه‌كانى پێگه‌ى سكاى نیوزى به‌ریتانى كه له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى پێنتاگۆن بڵاویكردوونه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى ئاب، “ئه‌مریكا بڕیاریداوه به بڕى 775 ملیۆن دۆلار هاوكارى سه‌ربازیی نوێ پێشكه‌ش به سوپاى ئۆكرانیا بكات كه پێكهاتوون له موشەکی (HIMARS)ی ئەمریکی، 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى (سکان ئیگل)، سیستمى به‌رگریی مووشه‌كى، 40 ئۆتۆمبێل و هەزار موشەکی دژە تانک، 40 ئۆتۆمبێلی دژى مینى جۆرى MRAP، هه‌زار مووشه‌كى دژە تانك”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى سكاى نیوز له ده‌ستپێكى شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیا تاوه‌كو ئێستا ئه‌مریكا به‌بڕى 10.6ملیار دۆلار هاوكارى سه‌ربازى ئۆكرانیاى كردووه.
کۆی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا لە سەرەتای هێرشی ڕوسیاوە گەیشتە 10.6 ملیار. هاوكات له 19ى ئایارى ئه‌مساڵ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا به ده‌نگى 86 سیناتۆر پرۆژه‌یاساى هاوكاریكردنى ئۆكرانیاى تێپه‌ڕاند كه بریتیه، له هاوكاریكردنى ئۆكرانیا به‌بڕى 40 ملیار دۆلار له‌ڕووى سه‌ربازى و مرۆیی و ئابووریه‌وه.
More News
-
نێچیرڤان بارزانی دێتە سلێمانی
1 hour لهمهوپێش -
ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نێچیرڤان بارزانی دێتە سلێمانی
1 hour لهمهوپێش -
ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
2 hours لهمهوپێش



