“په‌یوه‌ندییه‌كانى سعودیه و ئێران به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌چن”

ئاڵاى سعودیه و ئێران | فۆتۆ: INIRAQ
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شوراى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ئاستى باڵا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعودیه به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌چن، ده‌شڵێت: “گفتوگۆى دیپلۆماسى راسته‌وخۆ ده‌ستپێده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى ئاب، ئه‌بوفه‌زل ئهمهوى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شوراى ئێران به ئاژانسى هه‌واڵى میهرى راگه‌یاند، “په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعودیه به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌چن و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا په‌یوه‌ندییه دپلۆماسییهكانمان ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى باڵا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه بچن”.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى ئێران ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “هه‌رچه‌نده بۆچوونى ئێمه و سعودیه له زۆر پرسدا جیاوازه، به‌ڵام ئاڵوگۆڕكردنى بۆچوونه‌كان و بیروڕا له‌نێوان ئێران و سعودیه له‌سه‌ر پرسه ناوخۆى و ده‌ره‌كییه‌كان هه‌میشه گرنگى خۆى هه‌یه”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیه، “بنیادنان و به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سعودیه بابه‌تێكى دپلۆماسیه و په‌یوه‌ندى به كار و كاردانه‌وه‌یه و نابێت چاوهڕێبكهین ده‌ستبه‌جێ رووبدات، به‌ڵام ده‌كرێت بشگاته ئامانج له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى”.
له‌پاش له‌سێداره‌دانى شێخ نه‌مر ئه‌ل ـ نه‌مرى، كه‌سایه‌تى دیارى ئاینى شیعه‌كان له‌لایه‌ن سعودیه له ساڵى 2016 په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و سعودیه به‌ته‌واوه‌تى گه‌یشتنه بنبه‌ست.
More News
-
3 hours لهمهوپێش
-
ئۆكراینا بە 239 درۆن ڕووسیای بۆردمان كرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
3 hours لهمهوپێش



