“ئەنجامی بڕیارەكانی سەرۆك بافڵ لە داهاتوویەكی نزیكدا دەردەكەوێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەدەكات بڕیارەكانی سەرۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو هەوڵەچاكسازیانەدایە كە سەرۆك بافڵ دەستپێكردووە بۆ ڕێگریكردن لە هەر كارێكی نایاسایی و تەخشان و پەخشانكردنی زەوی لەبەرژەوەندی چەند كەسێكی دیاریكراو بۆیە ئەنجامی بڕیارەكانی سەرۆك بافڵ لە داهاتوویەكی نزیكدا دەردەكەوێت چ كارێكی گرنگی ئەنجامداوە
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامی بڕیارەكانی سەرۆك بافڵ لە داهاتوویەكی نزیكدا دەردەكەوێت چ كارێكی گرنگی ئەنجامداوە، چونكە لە ماوەی ڕابردوودا داگیركردنی زەوی و زار و هەروەها دابەشكردنی زەوی بە شێوەی نایاسایی و لە بەرژەوەندی چەند كەس و لایەنێك و بەكارهێنانی پێگە و پلەو پۆستی حزبی بۆ داگیركردنی زەوی دۆخێكی هێنابوویە ئاراوە كە خەریك بوو دابەشكردنی زەوی هاوشێوەی دابەشكردنی نوقڵ و شیرینی لێبێت بۆ بەرژەوەندی چەند كەسێكی دیاریكراو، بۆیە بڕیارەكە لەجێگەی خۆیدا بوو بۆڕاگرتنی ئەو كەسانە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستاداشدا كە سەرۆك بافڵ بڕیاریداوە كە هەموو ئەو كەس و لایەنانەی مامەڵەی نایاساییان بە زەوی و زاری سلێمانییەوە كردووە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت ئەوەش بۆخۆی جدییەتی سەرۆك بافڵ نیشان دەدات بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی بەشێوەیەكی كرداری، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو چاكسازیانەدایە كە سەرۆك بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەستیانپێكردووە لەسەرجەم ئۆرگان وبەشەكان لە حزب و حكومەت.
More News
-
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
7 hours لهمهوپێش



