وه‌زیرى سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كى تووندى بڵاوكرده‌وه

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پێویسته په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و حكومه‌تیش پێكنه‌هێنرێت، وتیشى: “سه‌رۆكوه‌زیران له‌ژێر فشاردایه و بودجه‌ى نییه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى ئاب، محه‌مه‌د ساڵح عێراقى، وه‌زیرى سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “دۆخى عێراق خراپه و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌ژێر فشاردایه و بودجهشى نییه”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زیرى سه‌در ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “له عێراق هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك نه‌ماوه و دادگاكانیش لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵ كاران ناكه‌ن”.
محه‌مه‌د ساڵح عێراقى له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “پێویسته په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و نابێت حكومه‌تیش پێكبهێنرێت چونكه پێكهێنانى حكومه‌ت له‌م دۆخه‌دا ته‌نیا بۆ فرۆشتنى وڵاته”.
به وته‌ى وه‌زیرى سه‌در، “كاتێك عێراق له‌ده‌ستى كه‌سانى نه‌گونجاودا بێت كه‌س رێز له سهروهرییهكهشى ناگرێت”.
وه‌زیرى سه‌در له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “له عێراق یاسا ته‌نیا بۆ هه‌ژاره‌كانه‌وه و ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش



