وردەكاری تێچووی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بە سیستمی ئەلكترۆنی

لێپێچینه‌وه له هاووڵاتییه‌ك له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتووچۆوه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، تێچووی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بە سیستمی ئەلیكترۆنی 15 هەزار دینار زیاترە لە سیستمە كۆنهكە.
فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بە SNNی راگەیاند، “ئەم سیستمە نوێیەی كەوتووەتە كار بۆ پێدانی مۆڵەتی شۆفێری سیستمێكی ستانداردی جیهانییە، لە ئێستادا لە شاری هەولێر كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە داهاتووشدا لە سلێمانی و دهۆكیش هەمان سیستم دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. بەهه‌مان شێوەی هەولێر”.
له‌باره‌ى تێچووى نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵهتهكهوه فازل حاجى ئاشكرایكرد، “تێچووی ئەم مۆڵەتە نوێیەی شۆفێری بە سیستمی ئەلكیترۆنی بڕی 65 هەزار دیناری تێدەچێت، لە كاتێكدا پێشتر بە سیستمە كۆنەكە بڕی 50 هەزار دیناری تێدەچوو، واته بڕی 15 هەزار دینار زیادیكردووە لە نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بەم شێوازە نوێیە، هاوكات مۆڵەتە نوێیەكە بۆماوەی شەش ساڵ كاری پێدەكرێت”.
روونیشیكرده‌وه، “له حاڵه‌تى ئاسایدا نرخه‌كه 65 هه‌زار دیناره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێت و خۆى بیه‌وێت به خواستى خۆى نوێیبكاتهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تێچووى ئه‌م مۆڵه‌ته نوێیه له‌سه‌ر حكومه‌ت زۆره 130 هه‌زار دینارى لێ وه‌رده‌گیرێت وه‌ك رسومات”.
وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، “هیچ شۆفێرێك ناچار ناكرێت كه مۆڵه‌تى شۆفێرییهكهى نوێ بكاته‌وه هه‌تا ئه‌وكاته‌ى كه خۆى به سروشتى كاته‌كه‌ى به‌سه‌ر ده‌چێت، بۆ نمونه كه‌سێك مانگێكه مۆڵه‌تى شۆفێرى نوێكردووه‌ته‌وه ناچار نییه راسته‌وخۆ بێت و نوێى بكاته‌وه دووباره، به‌ڵكو ئه‌توانێت تاوه‌كو چوار ساڵ و 11 مانگى تر نوێى نه‌كاته‌وه”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



