
دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه كه بانكى ناوه‌نديى سه‌رقاڵى فرۆشتنى بڕێكى زۆر دۆلاره، شاره‌زایه‌كى بوارى ئابووریش ده‌ڵێت: “فرۆشتنى ئه‌و قه‌باره زۆره‌ى دۆلار رۆژانه گوماناوییه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى ئاب، باسم خه‌شان، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “به‌ڵگه‌ى پێویستمان له‌به‌رده‌ستدایه كه له‌ئێستادا بانكى ناوه‌نديى عێراق سه‌رقاڵى زیادكردنی فرۆشتنی دراوى قورسه و له گه‌نده‌ڵى تێوه‌گلاوه، له‌راستیدا ئه‌وه‌ى ئێستا ئه‌وان ده‌یكه‌ن بریتیه له فرۆشتنى عێراق”.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ته‌واوى به‌ڵگه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ده‌یسه‌لمێنن كه بانكى ناوه‌نديى عێراق له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه و دراوى قورسى عێراق ده‌به‌نه ده‌ره‌وه و كار بۆ وێرانكردنى ئابوورى عێراق ده‌كه‌ن”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان مه‌شهه‌دانی، ئابووریناسى عێراق گومانى خۆى نه‌شارده‌وه و رایگه‌یاند، “ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات و بانكى ناوه‌نديى ژماره‌یه‌كى زۆر دۆلار ده‌فرۆشێت كه به‌راورد به قه‌باره‌ى هه‌نارده‌ى دۆلار زیاتره بابه‌تێكى گوماناوییه”.
ئه‌و ئابوورییناسه روونیشیكرده‌وه، “له ئێستادا رۆژانه 300 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندییه‌وه ده‌فرۆشرێت و تاكه سوودمه‌ندى ئه‌م بابه‌ته‌ش بریتیه له بانكه تایبه‌ته‌كان، چونكه له هه‌ر یه‌ك دۆلارێك 20 سه‌ند سوودمه‌ندن ده‌بن”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش



