
SNN
نوێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كانى كوردستان له یه‌كێتى ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا كه‌س ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیووه بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئه‌و 80 كۆچبهرهى كه له ده‌ریاى ئیجه گیرییان خواردووه، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر زوو به‌هانایانه‌وه نه‌چین كاره‌سات رووده‌دات”.
ماوه‌ى سێ رۆژه 80 كۆچبه‌رى كورد كه ژن و منداڵیشیان تێدایه له‌نێو ده‌ریاى ئیجه گیرییان خواردووه به‌هۆى هه‌بوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر یه‌خته‌كه‌یان و بهجێهێشتیان له‌لایه‌ن كاپتنى كه‌شتییه‌كه‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “هه‌رچه‌نده داواى به‌هاناوه چوونیان كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌س نه‌چووه بۆ رزگاركردنیان و ژیانیان له مه‌ترسیدایه”.
له‌باره‌ى دۆخى ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئاب، پێشڕه‌و عه‌بدوڵا، نوێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كانى كوردستان له یه‌كێتى ئه‌وروپا رایگه‌یاند، “ئێمه له پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێوه كه هه‌واڵه‌كه‌مان پێگه‌یشتووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى يۆنان و یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ى به‌هانایانه‌وه بچن، به‌ڵام به داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا كه‌س ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیووه كه به‌هانایانه‌وه بچێت”.
له‌باره‌ى دۆخى ژیانی ئه‌و كۆچبه‌رانه پێشڕه‌و عه‌بدوڵا وتیشى: “تاوه‌كو ئێستا دۆخیان باشه و له‌ژیاندان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به هانایانه‌وه نه‌چین و كه‌س به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه نه‌یه‌ت كاره‌سات رووده‌دات”.
به وته‌ى نوێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كانى كوردستان له یه‌كێتى ئه‌وروپا، “شه‌پۆلێكى به‌هێزى باوبۆران به‌ڕێوه‌یه و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گرێته‌وه كه یه‌ختى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى تێدایه بۆیه گرنگه هه‌مووان هه‌وڵى رزگاركردنى ئه‌و كۆچبه‌رانه بده‌ن پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و شه‌پۆله بگاته ده‌ریاكه”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



