
SNN
به‌له‌مێكى تر‌ى كۆچبه‌ران له‌ناو ده‌ریاى ئیجه كه 36 كۆچبه‌رى كوردى هه‌رێمى كوردستانى تێدایه ونبووه و نوێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كانى كوردستان له یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ڵێت: “دوو رۆژه هیچ كه‌س هه‌واڵى له‌و كۆچبه‌رانه نییه”.
پاش ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى 26ى ئاب، ئه‌و 80 كۆچبه‌ره كورده‌ى كه له‌نێو ده‌ریاى ئیجه گیرییان خواردبوو له‌لایه‌ن پۆلیسى یۆنانه‌وه رزگاركران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌له‌مێكى تر‌ى كۆچبه‌ران بێسه‌روشوێنبوو.
له‌و باره‌یه‌وه پێشڕه‌و عه‌بدوڵا، نوێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كانى كوردستان رایگه‌یاند، “ماوه‌ى دوو رۆژه به‌له‌مێكى تر‌ى كۆچبه‌ران كه سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانى كوردى هه‌رێمى كوردستانن و ژماره‌یان 36 كه‌سه ونبووه له‌نێو ده‌ریاى ئیجه و بێسه‌روشوێنن”.
وتیشى: “به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى ئێمه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له‌و كۆچبه‌رانه نییه و بێسه‌روشوێنن”.
قسه‌كانى پێشڕه‌و عه‌بدوڵا له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران هۆشدارى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى كۆچ دا له هه‌رێمى كوردستان و وتى: “ئاماره‌كانى كۆچكردن به‌ڕێژه‌ى 35 بۆ 40% زیادبوون له هه‌رێمى كوردستان ئه‌م رێژەیەش لەدوای ساڵی 2020 بەمشێوەیە زیادینەکردووه”.
به‌پێى ئاماره‌كانى ده‌زگاى لوتكه، “ته‌نیا له ساڵى 2021دا 53 هه‌زار هاووڵاتى عێراق له‌ڕێگه‌ى نایاساییه‌وه كۆچیانكردووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 45 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 43یان بێسه‌روشوێن بوون”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



