رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى هۆشدارى ده‌دات له بڵاوبوونه‌وه‌ى چڕى ڤایرۆسى كۆرۆنا

نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى تیمى ته‌كنیكى ڤایرۆسى كۆرۆنا رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى رایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان به نابه‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ده‌كات و ده‌شڵێت: “مردنى یه‌ك ملیۆن كه‌س له ماوهىههشت مانگى رابردوودا به ڤایرۆسى كۆرۆنا نیشانه‌یه‌كى مه‌ترسیداره”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى ئاب، ماریا ڤان كرێخۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌رى تیمى ته‌كنیكى ڤایرۆسى كۆرۆنا له رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى له گفتوگۆیه‌كیدا له‌نێو پلاتفۆڕمه‌كانى رێكخراوه‌كه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وتى: “ئه‌وه‌ى ئێستا له جیهاندا رووده‌دات كاره‌ساته، چونكه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سێ ساڵ ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه هه‌یه و ڤاكسینى ڤایرۆسه‌كه له‌به‌رده‌سته و هه‌موانیش رێگاكانى خۆپاراستن ده‌زانین، به‌ڵام هێشتاش سه‌دان هه‌زار كه‌س به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا ده‌مرن”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “جیهان نا به‌رپرسیارانه و بێخه‌مانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه ده‌كات له ده‌رئه‌نجامى ئه‌م بابه‌ته‌شدا هه‌فتانه 14 بۆ 15 هەزار کەس دەمرن و له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردووش‌دا یه‌ك ملیۆن كه‌س به هه‌مان هۆكار گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به وته‌ى ماریا ڤان كرێخۆڤ، “پێویسته له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه بژین، به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه به وریاییه‌وه له‌گه‌ڵى بژین”.
به‌پێى ئاماره‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 6 ملیۆن و 45 هه‌زار كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌نیا هه‌فته‌ى رابردوو 5 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون له جیهاندا.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



