نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 309 ملیار دینار پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵەكانیان چڕكردەوە بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە نێویشیاندا پارەی گەنمی ساڵانی 2014 تا 2016، وابڕیارە لەم هەفتەیەدا لەكۆی 309 ملیار دینار بڕی 137 ملیار دینار ڕەوانی هەرێم دەكرێت و پاشان بەقۆناغی دووەمیش كۆی پارەكە ڕەوانەی هەرێم بكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەمەبەستی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم بەتایبەت پارەی گەنمی ساڵانی 2014 تا 2016 پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی چەند جارێك دیداروو كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق ئەنجامداوە، هەرلەو چوارچێوەیەشدا هەفتەی داهاتوو لە بەغداوە پارەی قەرزی سێ ساڵی گەنمی جووتیارانی كوردستان رەوانە دەكرێت.
ئاماژەبەوەشكراوە، كۆی گشتی پارەی ئەو سێ ساڵەی گەنمی جوتیاران كە لای بەغدا بوو، بریتی بوو لە بڕی 557 ملیار دینار، بەڵام پێشتر لە قۆناغی یەكەمدا بڕێك پارە خەرجكراو دابەشكرا، ئەوەی ئێستا ماوەتەوە و خەرجنەكراوە بریتییە لە بڕی 309 ملیار كە بڕیارە بەغدا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
هەرلە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە لە هەفتەی داهاتوو لە قۆناغی یەكەمدا بڕی 100 ملیۆن دیناروەك پارەی گەنمی ساڵانی 2014، و هاوكات بڕی 37 ملیار دیناری دیكەش وەك پارەی گەنمی ساڵی 2015 خەرجبكرێت و پاشان لە قۆناغی دووەمیشدا كۆی پارەی ساڵی 2016 خەرجدەكرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



