“ئه‌مڕۆ یه‌ك فیشه‌ك بته‌قێت شه‌ڕ تاوه‌كو چه‌ندین ساڵى تر ناوه‌ستێت”

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، كاركردن بۆ رزگاركردنى عێراق به هیوا خواستن نابێت، وتیشى: “ئه‌مڕۆ یه‌ك فیشه‌ك بته‌قێت شه‌ڕ تاوه‌كو چه‌ندین ساڵى تر ناوه‌ستێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى ئاب، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى ئیسلامى بۆ رێگه‌گرتن له تووندوتیژى دژى ژنان وتارێكى پێشكه‌شكرد و وتى: “پێویسته هه‌مووان چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه و له سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشین، چونكه به‌رژه‌وه‌ندى عێراق له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مووان گرنگتره و عێراق له هه‌موومان و گه‌وره‌تره”.
له‌باره‌ى زه‌مینه‌ى گفتوگۆكان مسته‌فا كازمى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ده‌ستێك هه‌یه ده‌یه‌وێت عێراق و عێراقییه‌كان بێهیوا بكات، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته دووره له راستیه‌وه و هه‌میشه زه‌مینه هه‌یه بۆ گفتوگۆ، بۆیه پێویسته هه‌موومان ده‌ستبه گفتوگۆ بكه‌ین له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى عێراق”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق باسى له هه‌ستیارى دۆخى سیاسیش كرد و وتى: “پێویسته هه‌مووان رێگه له تووندوتیژى بگرین، چونكه ئه‌مڕۆ خوێنێك بڕژێت و فیشه‌كێك بته‌قێت ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه تا چه‌ندین ساڵى تر شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق روونیشكرده‌وه، “هه‌مووان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تى نیشتمانیدان و پێویسته به‌بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى شانبخهنه به‌رده‌م ئه‌و بهرپرسیارییهتیيه”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش



