چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەوڵی كاراكردنەوەی پەرلەماندایە و یەكێتیش پشتگیری دەکات

SNN-عەلی حەمە سەعید
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات خەریكە دۆخی سیاسی لە عێراق بەرەو هێوربوونەوەی بڕوات هەر لەو چوارچێوەیەشدا چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵێكیان دەستپێكردووە بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، ئێمەش لەفراكسیۆنی یەكێتی پشتگیری ئەو هەوڵە دەكەین چونكە بەبێ كاراكردنەوەی پەرلەمان ناتواندرێت گرفتەكان چارسەر بكرێن.
د. بڕیارڕەشید، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەوڵانەی كە دەدرێن بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی سیاسی لە عێراق ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی پشتگیرییان لێدەكەین، بەتایبەت كە لە ئێستادا هەولێك لە ئارادایە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و دەرچوونی عێراق لەم دۆخەی تێی كەوتووە چونكە هەر هەوڵێك بدرێت بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەبێت سەرەتا لەدانیشتنەكانی پەرلەمانەوە دەستپێبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بڕیارێك بدرێت لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق بەهەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیشەوە كە داواكاری سەدرییەكانە و ئێمە بەچارەسەری نازانین، ئەوا دەبێت هەر لەپەرلەمانەوە ئەو بڕیارە بدرێت چونكە دادگای فیدراڵی ئەو مافەی بە پەرلەمان داوە كە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان تەنها لەدەستەڵاتی پەرلەماندایە نەك شوێنێكی دیكە.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، خەریكە دۆخی سیاسی لە عێراق بەرەو هێوربوونەوە بچێت، ئێمە پێشتر دووجار داوای دانیشتنی پەرلەمانمانكرد بەڵام بەهۆی ئەوەی دۆخی سیاسی ئالۆز بوو نەدەكرا كۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، بەڵام ئێستا هەوڵێكی گشتگیر هاتووەتە ئاراوە كە كۆتایی بەودۆخە بهێندرێت و سەدرییەكانیش دەبێت لەو راستیەش تێبگەن كە تەنها لەڕێگەی دانیشتنی پەرلەمانەوە دەكرێت چارەسەری گرفتەكان بكرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026 -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026



