ئێستا یەكێتی لە دەستێكی ئەمیندایە و ڕێچكە ڕستەقینەكەی خۆی گرتووەتەوە

ئاراس محەمەد ئاغا
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ڕۆڵ و پێگەی خودی سەرۆك ( بافل جەلال تاڵەبانی) وایكردووە كە یەكێتی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردسان و ناوچەكە بگەڕێتەوە بۆ ئەو پێگەیەی كە لەسەدەمی مام جەلال هەیبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستادا یەكێتی لە دەستێكی ئەمیندایە و چاوەڕێی كاری زۆر گەورەتری لێدەكرێت.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بەرپرسی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ماویەكی زۆربوو یەكێتی نشتیمانیی كوردستان لە غیابی بوونی یەك بریار و یەك ئەجێنداری كاركردن بوو ئەمەش خەریك بوو پێگەو سەنگی یەكێتی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەی لاواز بكات، بەڵام هەرزوو ئەنجومەنی سەركردایەتی و خودی سەرۆك (بافل جەلال تاڵەبانی) هەستمان بەو مەترسییە كرد و رێگە نەدرا ئەو پاشا گەردانییە لەناو یەكێتی بەردەوامی هەبێت، بۆیە بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ لە كەشێكی ئازادانەو دیموكراسیدا سیستەمی هاوسەریكمان هەڵوەشاندە و سەرۆك(بافڵ) كرایە سەرۆكی یەكێتی
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا یەكێتی لە دەستێكی ئەمیندایە، چونكە لە ئێستادا گونجاوترین سیستەم بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی سیستەمی یەك سەرۆكە، بە تایبەت خودی سەرۆك (بافڵ) كەسایەتییەكی كاریگەر و دیارە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، دڵنیاین كە دەتوانێت بەو ئەزموونە سەركەوتووەی كە لەماوەی ڕابردوودا نیشنانی داوە جارێكی دیكە پێگەو سەنگی یەكێتی بگێڕێتەوە بۆ سەردەمی مام جەلال، هە ر لە ئێستاشەوە ئەوە بەدیار كەوتووە كە سەرۆك (بافڵ) چ كاریگەریگەرییەكی هەیە لە كۆكردنەوەی لایەنە شیعییەكان و چارەسەركردنی گرفتە سیاسییەكانی عێراق.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە، لە ئێستادا یەكێتی بەتەواوەتی بووەتە خاوەن بڕیاری خۆی و مەركەزییەت لە بڕیارەكانی یەكێتی بەدیدەكرێت، لەكاتێكدا پێشتر ئەو مەركەزییەتە بوونی نەبوو یەكێتیش نەیدەتوانی خاوەن یەك بڕیار بێت، بۆی ئێستا بەرچاوی یكێتییەكان ڕوونە و دەزانن بە چ ئاراستیەك كاردەكەن و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیش لە چاوەڕوانی كاری باشترن لە خودی سەرۆك ( بافڵ) بەتایبەت لەو چاكسازییانەی لەسەر ئاستە جیاوازەكان دەستپێكردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


