مسته‌فا كازمى گڵۆپى سه‌وزى بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵكرد بۆ بڵاوه‌پێكردنى خۆپیشانده‌ران

ساته‌وه‌ختى گه‌یشتنى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌م دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌جێبهێڵن، وتیشى: “پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان به كارى خۆیان هه‌ڵبستن له پاراستنى دامه‌زراوه‌كان”.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، “ئه‌وه‌ى له عێراق رووده‌دات ئاماژه‌یه‌كى مه‌ترسیداره بۆ ئه‌و قوڵبوونه‌وه‌ى جیاوازییه سیاسییه‌كان. دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته خۆپیشانده‌ران له داموده‌زگاكانى حكومه‌ت بكرێنه ده‌ره‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “داوا له به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌ین كه هه‌میشه پشتیوانى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى كردووه ئه‌مجاره‌ش فه‌رمانبكات به كشانه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران”.
په‌یامه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى له‌كاتێكدایه كه لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى و به وته‌ى خۆیان، “ئامانجیان ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌دا بگرن”، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در كشانه‌وه‌ى خۆى له پرۆسه‌ى سیاسى راگه‌یاند.
هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لایه‌نگرانى سه‌در چوونه نێو كۆشكى كۆمارى كه به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى تێدا به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵكوتانه سه‌ر بیناى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


