ئه‌مریكا راگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له‌ى له‌باره‌ى دۆخى عێراق بڵاوكرده‌وه

جۆو بایدن
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌باره‌ى دۆخى عێراق رایگه‌یاند، راپۆرتەکانی تایبەت بەو دۆخەى له عێراق هه‌یه جێگەی نیگەرانین.
ڤێدانت پاتێڵ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه تایبەت به دۆخى عێراق له‌به‌رده‌ستى ئێمه‌دان جێگەی نیگەرانین. ئێمه پێمانوایه، نابێت ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عێراق بخرێتە مەترسییەوە”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داواى له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد گفتوگۆ بكه‌ن و وتیشى، “خۆپیشاندانی ئاشتییانە بنەمایەکی سەرەکیی هەموو دیموکراسییەکانە، بەڵام دەبێت خۆپیشاندەرانی عێراقیش رێز لە موڵک و دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق بگرن و دوور بكه‌ونه‌وه له تووندوتیژى”.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسى له تووندوتیژییهكانش كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئاگادارین كه قوربانى هه‌یه و ئێمه وه‌ك ئه‌مریكا بەهەموو شێوەیەک بەکارهێنانی تووندوتیژی سەرکۆنە دەکەین”.
قسه‌كانى جێگرى وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌كاتێكدایه تووندوتیژییه‌كان پێده‌نێنه رۆژى دووه‌میانه‌وه و به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، “تاوه‌كو ئێستا 23 كه‌س كوژراون و زیاتر له 350 كه‌سیش برینداربوون”.
له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در بۆ كشانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یی له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق لایه‌نگرانى پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ دووشه‌ممه 29ى نیسان، رژانه سه‌ر شه‌قام و گرژى دروستبوو، پاشان گرژییه‌كان گۆڕان بۆ پێكدادانى سه‌ربازى و تا ئێستاش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆ له‌نێوان چه‌كدارانى سه‌رایا سه‌لام و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


