“ئه‌وه‌ى له عێراق رووده‌دات دۆخێكی زۆر ناماعقوله”

د. مەحمود عوسمان
SNN
د. مەحمود عوسمان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له عێراق رووده‌دات دۆخێكی زۆر ناماعقوله و شتێكی سه‌یره، ده‌شڵێت: “شیعه‌كان سه‌لماندیان كه توانای حوكمی عێراقیان نییه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ى ئاب، د. مه‌حمود عوسمان، چاودێرى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئه‌وه‌ى رووده‌دات دۆخێكی زۆر ناماعقوله له عێراق و شتێكی سه‌یره. له ئێستادا عێراق بووه‌ته به سینه‌ما، سینه‌مایه‌كی ته‌واوه ئیشده‌كات و هه‌مووی ته‌ماشامان ده‌كات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا د. مه‌حمود عوسمان له‌باره‌ى رۆڵى شیعه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “شیعه‌كان سه‌لماندیان كه توانای حوكمی عێراقیان نییه، ئه‌وه ده‌ركه‌وت له‌ساڵی 2003 وه حوكمیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌و وڵاته چی لێهاتووه”!
له‌باره‌ى كه‌سایه‌تى موقته‌دا سه‌رد، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كه به “هه‌ڵگرسێنه‌رى گرژییه‌كانى عێراق” ناوده‌برێت ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌ڵێت: “سەدر، مرۆڤێكه قابیلی ئه‌وه نییه لێی تێبگه‌ن ڕۆژ جۆرێكه و شه‌و جۆرێكی تره “.
له‌باره‌ى هه‌واڵى مانگرتنى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ش د. مه‌حمود عوسمان به توانجه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “ئه‌گه‌ر مانگرتنى خواردنه‌كه دروست بێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وكات موقته‌دا ده‌بێت مان له‌ئاویش بگرێت”.
له‌باره‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییه‌وه موقته‌دا سه‌ر ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “لایه‌نه‌كه‌ی تریش كه به‌رامبه‌ر سه‌درن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی مالیكی و ئه‌وان ئه‌وانیش له سه‌در خراپترن، چه‌ند ساڵه حوكمی عێراق ده‌كه‌ن بێكه‌ڵكن و گه‌نده‌ڵن نه‌یانتوانیووه ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ن ئه‌وانیش كێشه‌ن له‌به‌رئه‌وه كێشه‌كان كه‌وتۆته نێوان شیعه‌كانه‌وه، شیعه‌كانیش چه‌ند ساڵه ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن نه‌یانتوانیووه ئیداره‌ی بكه‌ن، به‌ڵكو وێرانیان كردووه عێراق تووشی گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر بووه هه‌ژاریه‌كی زۆر هه‌یه خزمه‌تگوزاری نییه، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه چه‌كداره، دۆخێكی هه‌تا بڵێیت خراپه له‌ناو عێراقدا به‌داخه‌وه”.
قسه‌كانى د. مه‌حمود عوسمان له‌كاتێكدایه كه تووندوتیژییه‌كانى عێراق پێده‌نێنه رۆژى دووه‌میانه‌وه و به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، “تاوه‌كو ئێستا 23 كه‌س كوژراون و زیاتر له 350 كه‌سیش برینداربوون”.
له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در بۆ كشانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یی له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق لایه‌نگرانى پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ دووشه‌ممه 29ى نیسان، رژانه سه‌ر شه‌قام و گرژى دروستبوو، پاشان گرژییه‌كان گۆڕان بۆ پێكدادانى سه‌ربازى و تا ئێستاش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆ له‌نێوان چه‌كدارانى سه‌رایا سه‌لام و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


