‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی  پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری چین کرد

0
301

SNN

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە تسوى وى، باڵيۆزى كۆمارى چين لە عیراق.

‏‎لە دیدارێكدا كە ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و د.سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی ئابووری و كلتووری تاوتوێكران.

‏‎لە دیدارەكەدا جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان كرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون كە دۆخی ئەمڕۆی عیراق پێویستی بە گفتوگۆی نیشتمانی و بەرپرسیارانەیە لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر. لەسەر ئاستی هەرێمیش فراوانكردنی پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەرێم و چین بە گرنگ وەسفكرا كە سەرۆك مام جەلال بناغەدانەر و گەشەپێدەری بووە.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەبارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی عیراق روونكردنەوە و وتی، ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ بووین. هەوڵی هێوركردنەوەی دۆخەكەمان داوە و كارمان بۆ یەكڕیزی و هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كردووە. ئەركی هەموولایەكە هەوڵەكان لەپێناو ئاشتی، سەقامگیری و بونیادنانی وڵات چڕبكەنەوە.

‏‎لەبەرامبەردا تسوى وى، باڵيۆزى كۆمارى چين پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد وەك سەرۆكی یەكێتی و وتی، بەگرنگییەوە لە رۆڵ و پێگەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڕوانین و دڵنیاین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەستێكی ئەمیندایە. هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ لە رابردوودا سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە یەكێتی پارێزەر و درێژەپێدەری سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك مام جەلالە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this