ره‌وتى سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كى تووندى دژى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بڵاوكرده‌وه

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌در و په‌رله‌مانتاره‌كانى له حه‌نانه | فۆتۆ: میدیاكانى عێراق
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى سه‌در رایگه‌یاند، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هه‌وڵى دروستكردنى حكومه‌تێكى بێ‌ڕێز ده‌دات، راشیگه‌یاند، “هێشتا خوێنى هاووڵاتییان وشكنه‌بووه‌ته‌وه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌یه‌وێت حكومه‌ت پێكبهێنێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ى ئاب، محه‌مه‌د سادق عێراقى ناسراو به وه‌زیرى سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و ره‌خنه‌ى تووندى له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى گرت و وتى: “سه‌رمانسوڕنه‌ما به هه‌ڵوێسته‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كه هێشتا خوێنى شه‌هیده‌كان و هاووڵاتییان وشكنه‌بووه‌ته باسى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان و پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌مانگى ده‌یكات ئه‌وپه‌ڕى بێڕێزى و بێ هه‌ڵوێستیه”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌یدا وه‌زیرى سه‌در ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “هاوپه‌یمانه‌كانى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به‌نێو جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدا و به خراپه به‌كاریده‌هێنن و عێراق به‌ره‌و داڕوخان ده‌به‌ن و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵییه‌وه”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌زیرى سه‌در باس له‌وه‌شده‌كات، “ئه‌گه‌ر ماته‌مینى رانه‌گه‌یه‌نن ئه‌وه له ئه‌مڕۆوه من به دووژمنى سه‌ره‌كى خۆتان بزانن و ئه‌م په‌یامه‌م بۆ ئێرانى دراوسێشه”.
قسه‌كانى وه‌زیرى سه‌در كه به گه‌یه‌نه‌رى په‌یامى راسته‌وخۆى موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق ناسراوه پاش ئه‌وه دێت كه له وتارى دوێنێیدا موقته‌دا سه‌در، “فه‌رمانى به لایه‌نگرانى كرد كۆتایی به شه‌ڕ و خۆپیشاندانیش بهێنن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


