نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له هه‌ولێر له‌نێوان 18 بۆ 21 هه‌زاره

مۆیلدهیهكى ئه‌هلییه‌كان له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمەسەعید – SNN
نرخى یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌باى مۆیلده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگى ئاب له شارى هه‌ولێر له‌نێوان 18 بۆ 21 هەزار دینارە دیاریكراوه.
بەپێى ئەو زانیارییانەی کە لە لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر بە SNN دراون، “نرخ و کرێی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بۆ مانگی هەشت بۆ هەر ئەمپێرێك لە نێوان 18 هەزار دینار بۆ 21 هەزار دینارە”، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى مانگی حوزه‌یران نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە هەولێر، لەنێوان 17 هەزار و 500 بۆ 19 هەزار و 500 دینار بوو، مانگی ته‌مموزیش لەنێوان 17 بۆ 20 هەزار دینار بوو”.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئاب دیاریكرد و رايگەياند، “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (65) دینار بۆ مانگی ئاب دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (280) بۆ (300) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (18) هه‌زار بۆ (19) هه‌زار و (750) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات”.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان بۆ مانگی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشكرايكرد، “هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاووڵاتیيان دابینبكەن، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


