فشارەكانی بەغدا بۆسەرهەرێم بەردەوام بن لە داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی لە %50 كەمدەكات

SNN-عەلی حەسەعید
بەهۆی ئامادەنەبوونی كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنانی نەوت و وزە لە كاركردن لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم و هەروەها دروستبوونی كۆمەڵێك كێشە و گرفت لەو بیرە نەوتانەی ئێستا نەوتی هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنن، بەرهەمی نەوتی هەرێم مەترسی كەمبوونەوەی لەسەرە و ئەگەر فشارەكانی بەغداش بۆ سەر هەرێم بەردەوام بن ئەوا ڕێژەی بەرهەمی نەوتی هەرێم لەماوەی سێ ساڵی داهاتوو بە ڕێژەی لە %50 كەمدەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە لیژنەی وەزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان دەست SNN كەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا عێراق لە ڕێگەی دادگای فیدراڵی كۆمپانیاكانی بواری نەوتی ئاگادار كردەوە كە نابێت مامەڵە بەكڕین و فرۆشتنی نەوتی هەرێم بكەن، لە ئێستادا كۆمپانیاكانی بواری نەوت ماوەیەكی زۆرە نەیانتوانیوە هیچ لێكۆڵینەوەیەكی نوێ لەكەرتی نەوتی هەرێم بكەن و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بیرە نەوتیانەی نەوتی هەرێم بەرهەم دەهێنن گرفتیان بۆ دروستبووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە دابەزینی ئاستی بەرهەم لە سێ كێڵگەی گەورەی نەوتدا لە تاوكێ، خورمەڵە و تەق تەق هۆكاری سەرەكی دابەزینی بەرهەمی نەوتن لە هەرێمی كوردستان، پسپۆڕانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش بەم مەترسییەیان زانیوە و حكومەتیان لەو بابەتە ئاگادار كردووەتەوە ئەگەر تا سێ ساڵی داهاتوو هیچ لێكۆڵینەوەیەكی نوێ لەبارەی كەرتی نەوتی هەرێم نەكرێت و هەروەها وەبەرهێنانی زیاتر نەكرێت لە كەرتی نەوت، ئەوا ڕێژەی بەرهەمی نەوت بۆ لە %50 كەمدەكات.
بەگوێرەی راپۆرتەكانی كۆمپانیای دیلۆیت،بەرهەمی نەوتی هەرێم لە ئێستاوە لە نزیكەی 468 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا لە ساڵی 2019 بۆ 445 هەزار بەرمیل لە ساڵی رابردوودا و لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2022دا بۆ 434 هەزار بەرمیل دابەزیووە، هاوكات لە ئێستادا قەرزی حكومەتی هەرێم نزیكەی 38 ملیار دۆلارە.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
13 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
37 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
13 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
37 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



