قوباد تاڵەبانی سەرجەم پڕۆژەکان لە سلێمانی دەخاتەوە بواری جێبەجێکردنەوە

قوباد تاڵەبانی، فۆتۆ: ئەژی عومەر
SNN
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم سبەینێ یەک شەممە 4 ئەیلولی 2022 لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کە پەیوەستن بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت و کاروباری بازرگانی و ھەموو مامەڵە داراییەکان کۆدەبێتەوە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەھەموو ئەو پڕۆژەو کارانەی پەکخراون و جێبجێنەکراون و بۆتە ھۆی وەستانی جووڵەی بازرگانی لە سنووری سلێمانی.
بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە بەدەست ھاتوون لەو کۆبوونەوە گرنگەدا قوباد تاڵەبانی لە نزیکەوە پڕۆژە بە پڕۆژە، بڕیار بەبڕیار کە دراون لەو بوارنەدا و پەکخراون و نەخراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دەیان پڕۆژەن، بەدواداچوونیان بۆ دەکات و ماوەی یەک ھەفتە مۆڵەت بە بەڕێوەبەرایەتی و یەکە کارگێڕییەکان دەدات کە کێشەکان چارەسەربکەن و وەبەرھێنەر و بازرگانەکان مامەڵەکانیان جێبەجێبکرێن و پڕۆژەکانیان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد ئەم ھەنگاوەی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لەپێناوی نەھێشتنی رۆتین، گەندەڵی، بەرتیل و رەشوە، رێگریکردن لەسەرانەوەرگرتن و پشکپشکێنەیە لە وەرگرتنی پڕۆژەکاندا تا ئەو دەستانەش ئاشکرابکرێن کە لەپشت پەکخستنیانەوە بوون و ھۆکاربوون بۆ سستکردنی بازاڕ و کاروکاسبی بازرگانان تا رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بەرامبەریان.
ئەم بڕیارە لەدوای چەندین کۆبوونەوە ھات لەگەڵ خاوەن کارو پڕۆژە و وەبەرھێنەران و بازرگانانی سلێمانی کە راشکاوانە گلەیی و گازندەکانیان گەیاندە قوباد تاڵەبانی و بڕیاریدا چارەسەری سەرجەم کێشەکانیان بکات و ھەموو ئەوانەشی ھۆکاربوون لە پەکخستنی بازاڕی سلێمانی و وەستانی پڕۆژەکان رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر و رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش


