
قوباد تاڵەبانی
SNN
ئەمڕۆ یەک شەممە 4ی 9ی 2022، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجوومەنى وەزیران لەگەڵ بەڕێوەبەر و کارمەندانی فەرمانگەکانی سنوورى پارێزگاى سلێمانی کۆبۆوە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانى چه‌ند بڕیارێكى گرنگیداوه كه گرنگترینیان بریتین له، “له رۆژانی داهاتوودا 55 پڕۆژەی وەبەرهێنان بکەوێتەگەڕ”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكومه‌ت به بەڕێوەبەر و کارمەندانی فەرمانگەکانی وتوو: “یەک هەفتەتان لەبەردەمە بۆ جێبەجی کارەکان. ئەوەی بە میزاج کار دەکات با بچێتەوە ماڵەوە.ئێوە بیانوو بە وەبەرهێنەرەکان دەگرن”.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “لێتان قبوڵ ناکەم وەبەرهێنەران راوبنێن بۆ شارەکانیتر. لەم هەفتەیە سەرجەم پڕۆژەکان تەواو نەبن وەڵا ئەتانێرمەوە ماڵەوە. 55 پڕۆژە لەسەر ئەم مێزەیە لەماوەی کەمتر لەمانگێک ئەبێت ئیشیان دەستپێکردبێت. لێتان قبوڵ ناکەم پارەو سەرانە لە وەبەرهێن وەربگیرێت. ئەو فەرمانگەیەی دەوامی مەزبووت نەبێت، بەڕێوبەرەکەی ئەنێرمەوە ماڵەوە”.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شكردووه، “ئەم پڕۆژانە هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێت و جوڵەی بازرگانی زیاد دەکات. لێتان قبوڵ ناکەم ئەو سیستییەی لە سلێمانی هەیە بەردەوام بێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ى ئه‌یلول، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کە پەیوەستن بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت و کاروباری بازرگانی و ھەموو مامەڵە داراییەکان کۆبووه‌وه بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەھەموو ئەو پڕۆژە و کارانەی پەکخراون و جێبجێنەکراون و بۆتە ھۆی وەستانی جووڵەی بازرگانی لە سنووری سلێمانی.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
32 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
38 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
32 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
38 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



