مەرزێکی دیکەی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێتەوە

ئازاد تۆفیق
عەلی حمەسەعید-SNN
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە بواری بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران، لە سەردانێکی پارێزگاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پارێزگای هەڵەبجە بڕیار لەسەرکردنەوەی مەرزی مڵەخورد درا لەنێوان پارێزگای هەڵەبجەو پارێزگای سنە.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاد: شاندێکی ئێرانی کە پێکهاتبوون لە ئیسماعیل زراعی پارێزگاری سنەو چەند بەرپرسێکی دیکە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیانکرد، ئەوەش بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کردنەوەی خاڵە سنوورییەکانی نێوانمان، هاوکات ئامانجی سەردانەکەیان لەچوار چێوەی ئەو کۆبوونەوە و هەماهەنگیانەیە، کە لەڕابردوودا لەگەڵ پارێزگای سنە هەمانبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆداو پرسی کردنەوەی مەرزی مڵەخورد گفتووگۆی لەسەر کراوە و هەنگاوەکانی کردنەوەی مەرزی سازانیش گفتوگۆی لەسەر کراوە و دراوە بەتەندەرین.
لای خۆشیەوە ئیسماعیل زراعی پارێزگاری سنە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو،دوای ئەوەی تیمی هونەری هەردولامان سەردانی مەرزی مڵەخوردیان کرد، ئێمە پێشبینی دەکەین تا مانگی ئایندە مەرزەکە ئامادەبێت و هەموو جوڵەیەکی بازرگانی و ئابوری پێشێوازی لێدەکەین.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



