نرخی تۆنێك ئاسن و شیش 360 هەزار دینار دابەزیوە

0
2330

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەكردنی شیش و ئاسن لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا نرخی شیش و ئاسن و كەرەستەكانی دیكەی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان دابەزینی بەرچاوویان بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك نرخی تۆنێك شیشی مسەلەحی سلێمانی لە میلۆنێك و 360 هەزار دینارەوە بۆ یەك ملیۆن دینار و تۆنێك شیشی ئێرانی لە ملیۆنێك و 150 هەزار دینارەوە بۆ 830 هەزار دینار دابەزیون.

ئەمین محەمەد، خاوەنی دووكانی فرۆشنی كەرەستەكانی خانووبەرە بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا بەراورد بە سێ‌ مانگی ڕابردوو گۆڕنكارییەكی زۆر بەسەر نرخی كەرەستەكانی بیناسازی و خانووبەرەدا هاتووە، بەتایبەت نرخی ئاسن و شیش دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە، ئەمەش وایكردووە كە جموجوڵێكی زیاتر لە دروستكردنی بیناو خانوو بێتە ئاراوە بەراورد بە سێ‌ مانگی ڕابردوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێش سێ‌ مانگ نرخی تۆنێك شیشی مسلەح لە جۆری سلێمانی بە ملیۆنێك و 360 هەزار دینار دەفرۆشرا، بەڵام لە ئێستادا نرخی هەمان ئەو تۆنە شیشە لە جۆری سلێمانی بە یەك ملیۆن دینار دەفرۆشرێت واتە لەماوەی سێ‌ مانگی ڕابردوودا 360 هەزار دینار لە نرخەكەی دابەزیوە، هاوكات تۆنێك شیشی ئێرانی لە ملیۆنێك و 150 هەزار دینارەوە دابەزیوە بۆ 830 هەزار دینار، هەروەها گۆڕانكاریش لە كەرەستەكانی دیكەی خانووبەرە هاتووتە ئاراوە تەنها نرخی بلۆك و گەچ بە بەرزی ماوەتەوە كە لەناوخۆی هەرێم بەرهەمدەهێندرێن.

بەوتەی ئەو خاوەن دووكانە هۆكاری دابەزینی ئەو نرخانەی كەرەسەتەكانی بیناو خانووبەرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە لایەك حكومەت باجی لەسەر هاوردەكردنی ئاسن و شیش و كەرەستەی خانووبەرە هەڵگرتووە لەلایەكی دیكەشەوە، هاووڵاتیان بەهۆی دۆخی داراییانەوە كەمتر دەتوانن دەستبكەن بە دروستكردنی خانووبەرە بەڵام لە ئێستادا جوڵەیەك دروستبووە لە دروستكردنی خانووبەرە بەهۆی گۆڕانكاری لەنرخی كەرەستەكانی خانووبەرە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this