بۆیەکەم جار هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی لە باشماخەوە دەستپێدەکات

مەرزی باشماخ
عەلی حەمەسەعید-SNN
وابڕیارە سبەی دووشەممە بۆیەکەم جار دەروازەی سنووری باشماخ بەڕووی زیارەتکارانی ئێرانی بۆبەشدری لە چلەی ئیمام حسێن بکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژانە سێ هەزار زیارەتکار لەو دەروازە سنوورییەوە دێنە هەرێمی کوردستان وبەرەو نەجەف و کەربلا بەڕێدەکەون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN بەمەبەستی کردنەوەی دەروازەی سنوری باشماخ بەڕووی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداریکردنیان لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، لەدوو هەفتەی ڕابردوو چەندین کۆبووونەوەی تایبەت بەو پرسە لەنێوان هەردوو بەرپرسانی مەرزی باشماخ دیوی ئێران و دیوی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە، دواجار هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بۆ مەراسیمی ئەمساڵ ڕێگە بەهاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بدرێت لەمەرزی باشماخەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، وابڕیارە لەسبەینێ دووشەممە 5/9/2022 دەستبکرێت بە هاتنی زیارتکارانی ئێرانی لە مەرزی باشماخەوە، بۆ ئەومەبەستەس ڕۆژانە سێ هەزار زیارەتکاری ئێرانی دێنە هەرێمی کوردستان و پاشان بەڕێدەکرێن بۆ هەردووشاری نەجەف و کەربەلا و لایەنە پەیوەندیدرەکانیش ئامادەکاری تەواویانکردووە.
لەزانیارییەکانی SNNئەوەشهاتووە، لەهەردوو دیوی ئێران و هەرێمی کوردستانەوە ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ بەڕێکرن وکار ئاسانی زیارەتکارانی ئێرانی، هاوکات دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون کەلەهەردوو دیوی سنووری باشماخ کارئاسانی بۆ بەڕێکردنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن بکەن.
More News
-
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 seconds لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
21 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
1 hour لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 seconds لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
21 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
1 hour لهمهوپێش



