لە كۆبوونەوەیەكدا بەرپرسانی وەزارەتی دارایی دانیان بەوەداناوە نادادی بەرامبەر بە سلێمانی دەکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ژووری بازرگانی سلێمانی كۆبوونەوە و باس لە كەمبوونەوەی جموجوڵی بازرگانی كرا لە سنوورەكە، لەدوای خستنەڕووی هۆكارەكان بەرپرسانی وەزارەتی دارایی لەو كۆبوونەوەیەدا دانیان بەوەداناوە ئەوەی بەرامبەر بە سلێمانی دەكرێت نادادییە.
بەگوێری ئەو زانیارییانەی كە یەكێك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكەی دوێنێی ژووری بازرگانی سلێمانی كە بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و بەڕێوەبەری گشتی باج و شاندێكی باڵای وەزارەتی دارایی تیایدا بەشدار بوون باس لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی جموجوڵی بازرگانی و هەروەها كەمبوونەوەی داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی كرا، لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو جیاوازی و نادادییە كراوە كە بەرامبەر بە سلێمانی دەكرێت بەتایبەت لەڕووی وەرگرتنی باج لە پیشەوەر و خاوەن كۆمپانیا و بازرگانەكان بە فەرمانی وەزارەتی دارایی.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای خستنەڕووی داتاو زانیارییەكان ئەوە بۆ بەشدار بوونی كۆبوونەكە روونبوویەوە كە ئەوەی بەرامبەر بە سلێمانی دەكرێت نادادییە، بۆیە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابوری دانیان بەو ڕاستیانەدا ناوە كە وەزارەتی دارایی بۆخۆی هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی جوڵەی بازرگانی چونكە باجێكی زۆر خراوەتە سەر بازرگان و پیشەوەران لەكاتێكدا لە پارێزگاكانی دیكە كار بەویاسایە ناكرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوەشكراوە كە لە دەروازەی سنووری باشماخ و پەروێزخان داهات كەمیكردووە، بۆ ئەوەش بەشدار بووانی كۆبوونەوەكە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە ئەو پێناسە گومرگییەی لە عێراقەوە دەرچووە لەو دوو خاڵە سنورییە وەك خۆی جێبەجێدەكرێت بەڵام لەدەروازە سنورییەكانی دیكە وەك خۆی جێبەێناكرێت و كارئاسانی بۆ بازرگانەكان دەكرێت بۆ هاوردەكردنی كاڵاو شەمەكی بێ كوالیتی و نەدانی باجێكی زۆر.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
2 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
2 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



