
SNN
پۆلیسی کەنەدا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: “لە دوو هێرشی جیاوازدا بۆسەر ناوچەیەکی نیشتەجێبون لە پارێزگای ساسکاچوانی باشووری وڵاتەکەیان 10 کەس بە چەقۆ کوژران و لانیکەم 15 کەسی دیکەش برینداربون، سەرۆک وەزیرانی کەنەداش رایگەیاند، لەنزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات.”
جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکدا هەواڵی هێرشێکی بۆسەر ناوچەیەکی نیشتەجێبون لە باشووری وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکان تۆقێنەر و دڵتەزێن بوون، ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین، پۆلیسی کەنەداش لەبارەی رووداوەکە دەڵێت، هێرشەکان لەلایەن دو کەسەوە لەناوچەکانی جەیمس سمیس کری نەیشن و گوندی وێڵدۆن ئەنجام دراون، تائێستاش هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراون.
پۆلیسی کەنەدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، تۆمەتبارەکان بریتین لە دامیان ساندەرسۆن تەمەن 31 ساڵ و مایڵز ساندەرسۆن تەمەن 30 ساڵ، لە مانگی ئایاری ساڵی رابردودا “رێکخراوی وەستاندنی تاوانەکانی ساسکاچوان لیستێکی داواکراوانی بڵاوکردەوە کە مایڵزی لەخۆگرتبو، ئەو کاتیش باسی لەوەکردبو ناوبراو بە شێوەیەکی نایاسایی ئازادکراوە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



