ژوری بازرگانی سلێمانی” لێخۆشبوون بۆ قەرزی باجی کۆمپانیاکان دەرکرا”

SNN
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ قەرزی باجی کۆمپانیاکان دەرکردووە و تەنها باجی یەک ساڵ لەو کۆمپانیایانە وەردەگیرێت.
لە ئاگاداریەکدا، ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سەرجەم ئەو کۆمپانیایانە ئاگاداردەکاتەوە، کە لەکارکردن وەستاون و ساڵانێکی زۆرە باجیان نەداوە، لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری لێخۆشبونیان بۆ دەرکراوە لە قەرزی باج، تەنھا باجی یەک ساڵیان لێوەردەگرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، کە رۆژی 3ی ئەیلوول، ئاوات جەناب نووری لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، داوایکردووە، ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە وەستاون لە کارکردن و باجیان نەداوە، سەردانی فەرمانگەی باج بکەن، بۆ پاکتاوکردنی باجی یەک ساڵ.
بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی بۆ لێخۆشبوون لە قەرزی باجی کۆمپانیاکان، تا رۆژی (20/9/2022) کاری پێدەکرێت و بە هیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش



