
FILE PHOTO: Conservative leadership candidate Liz Truss answers questions at a hustings event, part of the Conservative party leadership campaign, in Norwich, Britain, August 25, 2022. REUTERS/John Sibley/File Photo
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لیز تره‌یس به سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردرا و له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى ئاب، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى تایبه‌ت به سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا ئاشكرا كرا و به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كان لیز تره‌یس توانى به به‌ده‌ستهێنانى 81 هه‌زار ده‌نگ سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر ریكى سوناكى ركابه‌ریدا و پۆستى سه‌رۆكوه‌زیران بۆ خۆى مسۆگه‌ر بكات.
هاوكات ریكى سوناك كه به ركابه‌رى سه‌رسه‌ختى تره‌یس داده‌نرا ته‌نیا 60 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا و نه‌یتوانێت پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.
به‌پێى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه بڵاوكراوه‌ته‌وه له ماوه‌یه‌كى نزیكدا لیز تره‌یس شوێنى بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئێستاى به‌ریتانیا ده‌گرێته‌وه و پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى به‌ریتانیا وه‌رده‌گرێت.
هه‌ڵبژاردنى لیز تره‌یس به سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا له‌دواى ئه‌وه دێت له ماوه‌ى رابردوودا كێشه‌ى سیاسى له‌نێو ئه‌و پارته دروستبوو و داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بۆریس جۆنسنیان كرد له سه‌رۆكایه‌تى پارته‌كه وحكومه‌تى به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسنیش له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئاماده‌یه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانێكى نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت به‌شێوه‌یه‌كى كاتى كاروباره‌كانى وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


