سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه

هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN- عەلی حەمەسەعید
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ سكاڵایه‌كى كاتى هه‌ڵبژاردنمان نه دۆڕاندووه، ده‌شڵێت: “ئه‌و هه‌واڵانه‌ى به‌شێك له میدیاكان له‌باره‌ى منه‌وه بڵاویده‌كه‌نه‌وه بۆ گه‌رمكردنى بازاڕى خۆیانه”.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى ئه‌یلول، بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌رم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “ئەو هەواڵانەی لە هەندێك سایت و كەناڵ بڵاوكراونهتەوە سەبارەت بە سكاڵاكەمان لەكاتی هەڵبژاردن كە گوایە ئێمە ئەو سكاڵایەمان دۆڕاندبێت دوورن لەراستیهوه، چونكە 4ى تهمموز دادگای فیدراڵی و دەستەی دادوەری سەربە كۆمسيۆن دوابڕیاری خۆیاندا كە ئەنجامەكان نە قابیلی تانە لێدانن و نە رەتدەكرێنهوه”.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه
ئەو هەواڵانەی لە هەندێك سایت و كەناڵ بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە سكاڵاكەمان لە كاتی هەڵبژاردن كە گوایە ئێمە ئەو سكاڵایەمان دۆڕاندبێت دوورن له راستیه‌وه. ئێمە بەهەموو لایەكى رادەگەیه‌نین كە ئەم هەواڵانه دوورن لەراستیهوه، چونكە 4ى تهمموز دادگایی فیدراڵی و دەستەی دادوەری سەربە كۆمیسۆن دوابڕیاریاند كە ئەنجامەكان نە قابیلی تانە لێدانە و نە رەتدەكرێنەوە، بۆیە ئەم هەواڵانەی كە لە بەشێك راگەیاندنەكان بڵاویدەكەنەوە بۆ چەواشەكردن و گەرمكردنی بازاڕی میدیایی خۆیانە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش



