
German Chancellor Olaf Scholz addresses a press conference at the end of a closed meeting of the German cabinet on August 31, 2022 at Schloss Meseberg palace in Meseberg near Gransee, northeastern Germany. (Photo by Tobias SCHWARZ / AFP)
SNN
راوێژکاری ئەڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه به‌ته‌واوه‌تى ده‌ستبه‌ردارى وزه‌ى رووسیا بێت، ده‌شڵێت: “كۆگاكانى غازمان پڕكردووه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى ئه‌یلول، ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، “ئێمه له كۆتایی ساڵى رابردووه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى چیتر پشت به وزه‌ى رووسیا نه‌به‌ستین و به‌پێى پلانه‌كه‌شمان له مانگى كانونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵه‌وه چیتر پێویستمان به وزه‌ى رووسیا نابێت”.
راوێژكارى ئه‌ڵمانیا زانیارى زیاترى خستووه‌ته‌ڕوو و باسى له‌وه‌شكردووه، “له ئێستادا كۆگاكانى غازمان پڕكردوون و هاورده‌نه‌كردنى غازى رووسیا كێشه‌مان بۆ دروستناكات هه‌ربۆیه‌شه پلانمانداناوه كه به‌ته‌واوه‌تى ده‌ستبه‌ردارى غازى رووسیا ببین”.
به وته‌ى ئۆلاف شۆڵتز، “بڕیاره‌كه‌یان ئه‌ڵمانیا ده‌خاته قۆناغێكى قورسه‌وه و ئه‌گه‌رى هه‌یه ناچاربن هه‌ندێك كات كاره‌با له ئه‌ڵمانیه‌كان ببڕن”.
رۆژى هه‌ینى 2ى ئه‌یلول، كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “به‌هۆى كێشه‌ى تهكنیكیكییهوه بڕیاریانداوه هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه به‌ته‌واوه‌تى بوه‌ستێنن”، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كۆمپانیاكه هیچ واده‌یه‌كى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى غاز دهستنیشاننهكرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


