
سوپای عێراق
SNN
بەفەرمانی مستەفا کازمی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، فەوجی سێی لیوای 61ی تایبەت لە سەنتەری کەرکوک دەکشێنرێتەوە، فەوجی سێی تایبەت لە تاجییەوە رەوانەی کەرکوک دەکرێت بۆ وەرگرتنی ئەرکەکەیان.
بەپێی زانیارییەکان، لە دوای کشانەوەی فیرقەی دووی دژەتیرۆر لەکەرکوک، لیوای 61ی فیرقەی تایبەت لەشوێنیان جێگیربوون، سەرەتای ئەمساڵ لیواکە گەڕایەوە بەغدا، تەنھا فەوجی سێ مایەوە کە ئەرکی ئەمنیەتی سەنتەری کەرکوک بوو.
فەوجی سێی لیوای 61لە بارەگای پێشکەوتووی ھێزە ھاوبەشەکانی کەرکوک، لقی سێی پارتی، بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارتی لە گەڕەکی کوردستان و گەڕەکی خەزرا جێگیربوون.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



