“بهپێى یاسا ههرێم مافى ئهوهى ههیه كۆمسیۆنى ههڵبژاردنهكانى ههبێت”

هەڵبژاردن
SNN – عەلی حەمەسەعید
لەبەرامبەر ئەو سكاڵایەی كە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی تۆماریكردووە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق دهڵێت: “بەگوێرەی دەستوور بوونی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم مافی هەرێمە”.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “تۆماركردنی سكاڵا لەسەر بوونی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان دەچێتە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی كە بەگوێرەی دەستوور بە حكومەتی هەرێم و هەرێمی كوردستان دراون، كه مافی خۆیەتی دەزگای تایبەت بە بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی خۆی هەبێت لهوانهش كۆمسیۆن”.
ئهو ئهندامهى لیژنهى دارایی زیاتر بابهتهكه لهڕووى یاساییهوه شیدهكاتهوه و ئاماژە بهوهشدهكات، “لەڕووی یاساییهوە حكومەتی هەرێم جۆرێك لە سەربەخۆیی خۆی هەیە، بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان بۆخۆی خاوەنی پەرلەمان و حكومەتە، ئەو وردەكاریانەش دەدرێنەوە بە هەرێمی كوردستان كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەبێت یاخود نا، بەڵام لەحاڵەتێكدا ئەگەر سەرپێچییەكی زەقی دەستووری عێراقی كرا ئەوكاتە دادگای فیدراڵی بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدات”.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتێكدایە كە رۆژی یەكشەممەی رابردوو دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی تاوتوێكردنی دوو سكاڵای تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 4ی ساڵی 2014ی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوه كە تایبەتە بە یاسای پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و راپرسیی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و چوار پەرلەمانتاری دیكەی ئەو فراكسیۆنە لەدژی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كراون و داوای هەڵوەشاندنەوەی یاساكە دەكەن بە پاساوی ئەوەی نادەستوورییە. هاوكات بڕیاریشە رۆژی 11ى ئهیولى2022 جارێكی دیكە دادگا لەسەر هەمان دۆسییە كۆببێتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


