
بوتڵی غاز
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌وتى سپى دابه‌شنه‌كات قه‌یرانى غاز سه‌رهه‌ڵده‌دات، ده‌شڵێت: “چۆن ده‌بێت شتێك پێویستى ناوخۆى لێ پڕنه‌كرێته‌وه هه‌نارده بكرێته ده‌ره‌وه”.
عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى سپى ماڵان دابه‌شناكات هاووڵاتییان ناچارن په‌نابه‌رنه به‌ر به‌كارهێنانى غاز و كاره‌با به‌تایبه‌تیش كه ماوه‌یه‌كى تر وه‌رزى سه‌رما ده‌ستپێده‌كات. به‌دڵنیاییه‌وه ماوه‌یه‌كى تر قه‌یرانى غازى ماڵان سه‌رهه‌ڵده‌دات”.
وتیشى: “ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان پێش هاتنى وه‌رزى سه‌رما نه‌وتى سپى به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌شبكات، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كات قه‌یرانى زیاترى سووته‌مه‌نى روو له هه‌رێم ده‌كات”.
له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى سپیشه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌خنه‌ى تووندى له حكومه‌تى هه‌رێم گرت و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “حكومه‌تى هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌مه ده‌نا چۆن ده‌كرێت شتێك پێویستى خۆتى لێپڕنهكهیتهوه بینێریته ده‌ره‌وه تاوه‌كو ئه‌وه‌نده نرخه‌كه‌ى به‌رزبێته‌وه”.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “ئه‌گه‌ر خێزانێك داهاته‌كه‌ى یان مووچه‌كه‌ى 370 هه‌زار دیناربێت مانگانه پێویسته كۆى داهاته‌كه‌ى بدات به یه‌ك به‌رمیل نه‌وت. ئه‌ى ئه‌و خێزانه چى ئه‌توانێت بكات دواى ئه‌وه به‌چى بژى”!
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


