
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە لەهەندێك دەزگای ڕاگەیاندن و تۆڕەكۆمەلایەتییەكان باس لەوەدەكرێت سیستەمی كارەبای ماڵان دەكرێت بە شێوەی كارتی مۆبایل و بۆماوەی 24 كاتژمێریش كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان، لەبەرامبەردا وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئەوە ڕەتدەكاتەوە وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی لەو شێوەی دابێت بەڵكوو تەنها وەك ئەزمون لە دوو شوێنی هەولیر و دهۆك ئەو سیستەمەمان تاقیكردووەتەوە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بابەتەی كە ماوەی چەند ڕۆژێكە باسی لێوەدەكرێت كە گوایە كارەبا دەكرێت بەشێوەی كارت، لێكدانەوەی هەڵەی بۆكراوە و ئەوە بریاری وەزارەتی كارەبا نییە كارێكی لەوشێویە بكات، چونكە ئەگەر كارێكی لەو شێویە بكەین لە پێگەی فەرمی خۆمان لە وەزارەتی كارەبا ئەو بابەتە بڵاودەكەینەوە و بەرچاو ڕوونی بەهاووڵآتیان دەدەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا باسی لێوەدەكرێت تەنها وەك ئەزموونی پێشتر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر و ئێستاش لە بازاڕی شاری دهۆك جێبەجێكراوە، ئەوەش بۆ ئەوەیە بزاندرێت تا چەند سەركەوتن بەدەست دەهێنێت و تاچەند دەتواندرێت كارەبا بۆهاووڵاتیان و هەروەها پابەند بوونی هاووڵاتیانیش بەو سیستەمەوە تاچەندەیە بۆیە ئەمە بڕیارێكی سەرتاسەری نییە بۆ هەموو هەرێمی كوردستان.
وتەكانی وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە كاتێكدایە كە چەند ڕۆژێكە لەهەندێك دەزگای ڕاگەیاندن و تۆڕەكۆمەلایەتییەكان باس لەوەدەكرێت سیستەمی كارەبای ماڵان دەكرێت بە شێوەی كارتی مۆبایل و بۆماوەی 24 كاتژمێریش كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


