بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو نرخی ماسی بە رێژەی لە %50 دابەزیوە

0
1187

SNN

بەهۆی دەستپێكردنەوە بە ڕاوەماسی لە دەریاچەكان و و هەروەها ڕێگەدان بە هاوردەكردنی ماسی لە دەرەوە و هاوكات پێگەیشتنی بەرهەمی ماسی پرۆژە ناوخۆییەكان بووتە هۆی ئەوەی بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو نرخی ماسی لە %50 دابەزێت لە ئێستادا نرخی كیلۆك ماسی بە نزیكی سێ‌ هەزار دینار دەفرۆشرێت.

ئاری محەمەد، یەكێك لە ماسی فرۆشەكانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو نرخی ماسی بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا هاووڵاتیان بۆخۆیان دەچن ڕاودەكەن هەروەها هاوردەكردنی ماسیش لەدەرەوە بەتایبەت لە ئێران و پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەستپێكردووەتەوە لەهەمان كاتیشدا بەرهەمی ناوخۆیی پرۆژەكانی ماسی لە هەرێمی كوردستان پێگەیشتوون، ئەمە وایكردووە كە بڕێكی زۆر ماسی لە بازڕەكان بوونی هەبێت بەڵام خواست كەمبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێش دوو مانگ نرخی كیلۆیەك ماسی بە زیاد لە شەش هەزار دینار دەمانفرۆشت، لەئێستادا نرخی كیلۆیەك ماسی بۆ نزیكەی سێ‌ هەزار دینار دابەزیوە ، بەڵام نرخی بەرهەمی پرۆژەكانی ماسی ناوخۆیی كەمێك زیاترە بەجۆرێك كیلۆیەك ماسی ناوخۆیی نزیكی سێ‌ هەزار و 500 دیتار تا چوار هەزار دینار دەفرۆشرێت، بەڵام هاووڵاتیان زیاتر خواستیان لەسەر ئەو ماسییەیە كە لە دەریاچەكان ڕاودەكرێن ئەوەش بڕێكی كەمە و بەشی بازاڕەكان ناكات و زیاتر پشت بە بەرهەمی پرۆژەكان دەبەسترێت بۆ پڕكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی.

بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لە هەرێمی كوردستان زیاد لە 400 پرٍۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی هەیە بوونیان هەیە، بەرهەمی ساڵانەی ئەو پرۆژانە زیاد لە هەشت هەزار تۆن ماسییە بەڵام پێویستی ساڵانەی هەرێم بۆ ماسی زیاد لە 12 هەزار تۆ‌نە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەش لە ئێران و پارێزگاكانی دیكەوە ماسی هاوردە دەكرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this