بافڵ جەلال تاڵەبانی: شکۆمەندی شاژنە ئیلیزابێس چرایەک بوو بۆ بەریتانیا و مرۆڤایەتی

بافڵ تاڵەبانی
SNN
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم پرسەنامەیەک ئاراستەی حکومەت و گەلی بەریتانیا دەکات تیایدا باسی لەوەکردووە: “شکۆمەندی شاژنە ئیلیزابێس چرایەک بوو بۆ بەریتانیا و مرۆڤایەتی”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی ئیلیزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا بڵاوکردەوە ئەمە دەقەکەیەتی:
دەمەوێت قووڵترین خەم و پەژارەی خۆم بۆ کۆچی دوایی خاوەنشکۆ شاژنە ئیلیزابێسی دووەم، خاوەنی گەورەترین و درێژمەوداترین ماوەی پاشایەتی لەسەردەمی مۆدێرن دەرببڕم.
پشک و جێدەستی ئەو لە جیهاندا لە ماوەی 70 ساڵی رابردوو بێهاوتایە، شکۆمەندی ئەو چرایەکە بۆ هەموو شتە باشەکان، بۆ دادپەروەری، رێز و راستی لە بەریتانیای مەزن و تەواوی مرۆڤایەتی. خزمەتەکانی خاوەنشکۆ بە بەریتانیا و تەواوی خەڵک لە دژواترین سەردەمەکاندا، رێبەرایەتی باڵای خاوەنشکۆ دەردەخات.
هەمووان بیری شکۆمەندی ئەو دەکەن و میراتەکەی تاهەتاهەتایە بە زیندوویی دەمێنێتەوە و شکۆی ئەو بۆ هەتاهەتایە لە دەڵماندا دەبێت.
پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم پێشکەش بە بنەماڵەی شاهانە، حکومەت و گەلی بەریتانیا دەکەم.
رەوانت شاد خاوەنشکۆ
خودا پادشا بپارێزێت
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


