
مەراسیمی حەج
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بەهۆی دروستبوونی كێبڕكێ لە نێوان كۆمپانیاكانی عومرە نرخی عومرە لە 950 دۆلارەوە بۆ حەوت سەد و 20 دۆلار دابەزیوە كە ئەوەش كەمترین نرخی گەشتی عەمەرەیە، هاوكات لە هەرێمی كوردستان زیاد لە 150 كۆمپانیا مۆڵەتیان پێدراوە بۆ گواستنەوەی عومرەكاران بۆ وڵاتی سعودییە..
شێخ نیاز راغب، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: لە دوایین كۆبوونەوەی كۆمپانیاكانی گواستنەوەی عومرەكانی هەرێم بۆ وڵاتی سعودییە و هاوكات دوای نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو كۆمپانیایانە كێبڕكێیەكی باش لە بەرژەوەندی هاوولاتیان دروست بوو بەتایبەت ئەوانەی بە نیازی سەفەری عومرەن بۆ وڵاتی سعودییە، بە جۆرێك نرخی عومرە زیاد لە 200 دۆلار هەرزانتر كرا بەراورد بە ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر نرخی گواستنەوەی عومرەكانیان لە نێوان 900 دۆلار بۆ 950 دۆلار بوو، بەڵام لەم كێبڕكێ نوێیەدا نرخی كەمترین تێچووی عومەرە بە 720 دۆلار جێگیركرا ئەوەش نرخێكی گونجاوە بەراورد بەو نرخەی لەڕابردوودا هەبوو.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 150 كۆمپانیای تایبەت بە عومرە بوونیان هەیە، هەر كۆمپانیایەك نرخەكەی كەمتر بێ زیاتر خەڵك لەگەڵی گەشتی عومرە دەكەن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6 hours لهمهوپێش



