بانكێك 100 ملیۆن قه‌رز ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ى پرۆژه‌ى كشتوكاڵیان هه‌یه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ى داهاتوو یاداشتێك واژوو ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ بانكێكى هه‌رێم بۆ پێدانى قه‌رزى كشتو‌كاڵى، ده‌شڵێت: “بانكه‌كه ئیسلامییه و زیاده (سو‌و)ى ناچێته سه‌ر”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ئه‌یلول، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى به‌شداریكردنى پێشانگه‌یه‌كى كشتو‌كاڵى له ڕاپه‌ڕین له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند، “هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ یاداشتێكى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ بانكێكى هه‌رێمى كوردستان واژوو ده‌كات بۆ پێدانى قه‌رزى بچووك”.
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ورده‌كارى قه‌رز پێدانهكهوه ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “یاداشته‌كه بۆ پێدانى قه‌رزى بچووك و مامناوه‌نده و قه‌باره‌كه‌ى تاكوه 100 ملیۆن دینار ده‌بێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا زیاده (سو‌و) ده‌چێته سه‌ر قه‌رزه‌كه؟ بێگه‌رد تاڵه‌بانى وتى: “ئه‌و بانكه‌ى كه ئێمه یاداشته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ واژوو ده‌كه‌ین بانكێكى ئیسلامییه و هیچ زیاده‌یه‌كى ناچێته سه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆرترین هاووڵاتى سوودى لێببینێت”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كێ سوودمه‌ند ده‌بێت له قه‌رزه‌كه؟ بێگه‌ر تاڵه‌بانى روونیكرده‌وه: “قه‌رزه‌كه بۆ جوتیاران، ده‌رچووانى به‌شه كشتوكاڵییه‌كان و ده‌رچووانى به‌شه ڤێتهرنهرییهكانه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى كشتو‌كاڵى پێبونیاد بنێن و هه‌لى كار بڕه‌خسێنن”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



