پارهى تهواوهتى بۆ دابهشكردنى مووچهى خانهنشینان بهردهسته

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
بهپێى ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دانراوە، سبەی چوارشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی و پارهى تهواوهتى بۆ دابهشكردنى ئهو مووچهیه لهبهردهستدایه.
بهپێى ئەو زانیارییانەی كە لە بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی بە SNN دراون، “سبەی چوارشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی، بۆ ئەو مەبەستەش بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكەكانی دیكە لە هەوڵیئەوەدان كە گرفتەكانی خانەنشینان لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیان چارەسەر بكەن، بەتایبەت لەڕووی سەرەگرتنیان لەبەر گەرما و دابینكردنی شوێنی شیاو بۆ خانەنشینان و دروستنەبوونی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیان”.
ههر بهپێى زانیارییهكان، “پارەی پێویست بۆ مووچەی خانەنشینان لەبەردەستدایە، هەروەها بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی لەگەڵ چەند رێكخراوێكی ناحكومی رێككەوتوون لەكاتی وەرگرتنی مووچە چەند خزمەتگوزاریەك پێشكەش بەخانەنشینان بكرێت وەك پشكنینی فشاری خوێن و شەكرە و چاو و چەند پشكنینێكی دیكەی تەندروستی”.
SNN ئهوهشیزانیووه، “جێبەجێكردنی سیستەمی نوێى ئەلكترۆنی بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە نزیكترین كاتدا دهستپێدهكات ئەوەش كارئاسانییەكی دیكەی زۆرباش بۆ خانەنشینان دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین كەیسی بەهەدەردان و گەندەڵی لە مووچەی خانەنشیان بەتایبەت ئەو خانەنشینانەی كە ساڵانێكە كۆچی دواییانكردوە و وارسیان نەبوو و موچەكانیان لەلایەن خەڵكی نەناسراوەوە وەرگیراوە چاكسازیتێدادهكرێت”.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 86 هەزارخانەنشین مووچە وەردەگرن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش



