
سه‌رسنوورى توركیا و یۆنان | فۆتۆ: Daily Sabah
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، كات و شوێنى هێرشكردنه سه‌ر یۆنان خۆیان دیاریده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: “له‌گه‌ڵ یۆنان كۆنابینهوه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى ئه‌یلول، مهولوج چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى دووباره گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یۆنان رایگه‌یاند، “ئێمه وتومانه شه‌وێك هێرشده‌كه‌ینه سه‌ر یۆنان له‌پڕ، خۆشمان كات و شوێنى هێرشه‌كه دیاریده‌كه‌ین”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى توركیا و یۆنان له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى چاوش‌ئۆغڵو وتى: “ئێمه ئاماده نین له‌گه‌ڵ یۆنان كۆببینه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “یۆنان چاوى به پێشكه‌وتنى توركیا هه‌ڵنایه‌ت”.
قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌كاتێكدایه كه به‌هۆى لێدوانى دژه بهیهكهكانیانهوه له ئێستادا توركیا و یۆنان هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشى سه‌ربازى له یه‌كترى ده‌كه‌ن، له ماوه‌ى رابردووش‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا له‌به‌رده‌م میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى وتى: “شه‌وێك له‌پڕ هێرشده‌كه‌ینه سه‌ر یۆنان، كاتێك دێین كه ئێوه هیچكات پێشبینیتان نه‌كردووه”.
هاوكات هه‌فته‌ى پێشوو سه‌ركردایه‌تی كه‌ناراوه‌كانی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “دوو به‌له‌مى سه‌ربه وه‌زاره‌تى به‌رگریی یۆنان ته‌قه‌یان له كهشتیهكى بازرگانى توركى به‌ناوى (Anatolian) كردووه”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



