دادگای هەولێر بڕیاریداوە دەستگیركراوانی بادینان بە ئازادكردنی مەرجدار ئازاد نەكات

وێنەی ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوەدەكات هەرچەندە بە پێی یاسا داواكاریمان ئاراستەی دادگای هەولێر كردووە بەڵام ئەوان بڕیاریانداوە كە ئەو دەستگیركراوانە بە ئازادكردنی مەرجداریش ئازاد نەكرێن، هاوكات دووبارە لە دادگای دەشتی هەولێر داواكارییەكمان تۆماركرد بۆ هەمواركردنەوەی بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر بەڵام دادگای دەشتی هەولێریش داواكارییەكەیان ڕەتیكردینەوە.
ڕیڤینگ یاسین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی دوومانگە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر ئامادەنییە بە ئازدكردنی مەرجدار ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی بادینان ئازاد بكات، بەناچاری هەوڵماندا كە بڕیاری دادگا لەبارەی ئازادنەكردنی مەرجدار تەمیز بكەینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە دادگای كەتنی دەشتی هەولێر داواكارییەكمان تۆماركرد بەڵام دادگای كەتنی دەشتی هەولێر لە كەسنەزان ڕەتیكردەوە دەستگیركراوەكان بەشێوەی مەرجدار ئازاد بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2013ی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئەم بڕیارەی دادگا پشتی پێبەستووە یاسای تیرۆرە، كە ئەمەش سەرپێچكردنی یاساییە، هەربۆیە پێویستە دادگا لەڕێگەی تەمیزكردنەوەوە ئەم بڕیارە ڕاست بكاتەوە و دەستگیركراوانیش بەشێوەی مەرجدار ئازدبكرێن، بەڵام دادگا بڕیاریداوە كە ئەو دەستگیركراوانە ئازاد نەكرێن، لەكاتێكدا بڕیاربوو لە مانگی تەمووز ئازاد بكرێن.
ئەو ئەندامەی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەستگیركراوانەی كە دەكرێت بە ئازادكردنی مەرجدار لە زیندان ئازاد بكرێن بریتین لە دەستگیركراوانی شیلادزێ كە پێكهاتوون لە گۆڤان تاریق، ئەمجەد یوسف، نێچیرڤان بەدیع، مەحمود ناجی و یوسف شەریف، بەڵام تا ئێستا ئازادنەكراون و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 60 زیندانیكراوی بادینان دژی ئازادنەكردنیان بەشێوەی مەرجدار مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و نزیكەی دوومانگ بەردەوام بوون لە مانگرتن.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
54 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
54 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



