“حكومه‌تى هه‌رێم زیاتر له 14 ترلیۆن دینار قه‌رزارى مووچه‌خۆرانه”

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN – عەلی حەمە سەعید
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له پهرهلهمانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، راپۆرتێكى گشتگیرمان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه له‌باره‌ى بار و گوزه‌رانى هاووڵاتییان، ده‌شڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێم زیاتر له 14 ترلیۆن دینار قه‌رزارى مووچه‌خۆرانه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ئه‌یلول، زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “ماوەی سێ مانگە سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتێكی گشتگیرین لەبارەی چەندین بابەتی دارایی. له راپۆرتەكەدا پشتمان بەو 13 یاداشتەدا بەستووە كە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاراستەی لیژنەكەمان كراون بۆئەوەی بەدواداچوونیان بۆ بكەین، بۆ ئەو مەبەستە لە لیژنەی دارایی، پێنج لیژنەی لاوەكیمان پیكهێنا”.
سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى راپۆرتهكانهوه وتیشى: “راپۆرتەكەمان بەسەر حەوت تەوەری سەرەكیدا دابەشدەبێت كە هەموویان پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە”.
له‌باره‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى حكومه‌ت كه لاى هاووڵاتییانه‌وه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه زیاد جه‌بار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ” لەئێستادا حكومەتی هەرێم زیاتر لە 14 تریلیۆن دینار قەرزداری مووچەخۆران و فەرمانبەرانە، لەبەرامبەریشدا هاووڵاتییان زیاتر لە هەشت ملیار دینار لە پارەی سولفە، كارەبا، ئاو و قەرزداری حكومەتن، بۆیە لە راپۆرتەكەدا بە وردی باسمان لەوە كردووە كە لەنێوان ئەو دوو قەرزەدا مەقاسە بكرێت كە بەهۆیەوە بەشێك لەو قەرزانە دەدرێتەوە”.
به وته‌ى زیاد جه‌بار، “له بەشی دووەمدا پێشنیازیان كردووە بەپێی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2020 كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پارەی پاشەكەوتی مووچە هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران بكاتەوە و پارە خەرجكراو و خەرجنەكراوەكانی تێدا جێبكرێتەوە”.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، “لەئێستادا پلەبەرزكردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ و سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووەتەوە، بەڵام هێشتا فەرمانبەرانی شارستانی پلەبەرزكردنەوەیان بۆ نەكراوە راگرتنی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان بە پێی یاسا نەكراوە، بەڵكو بە رێنمایی كراوە ئەوەش نایاساییە، بۆیە لە راپۆرتەكەماندا داوامانكردووە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانیش دەستپێبكاتەوە”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



