
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
عەلی حەمەسەعید_SNN
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی شێلانی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ لەلایەن شۆفێری ئۆتۆبێلێکەوە پاش برینداربوونی بەسەختی مداڵەکە گیان لەدەستدەدات، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: سەرلەئیوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی مۆردانەی پارێزگای هەڵەبجە منداڵێکی کوڕی تەمەن یەک ساڵ بەناوی محەمەد بڕیار ئازاد ئۆتۆمبیلێک دەیشێلێت و برینداری دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بەهۆی سەختی برینەکەی ئەو منداڵە گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژەکەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لەبنکەی پولیسی هەڵەبجە ڕێکخراوە و شوفێری ئوتومبیلە کە بەپێ مادەی 24هاتوچۆ بەندکراوەو دەستیش بەسەرئوتومبیلەکەیدا گیراوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش



